دۆلارى ئه‌مريكى
169 جار بینراوە 24/1/2020 02:02 PM

ئه‌مریكا ڕۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار سزا به‌سه‌ر بانكێكی توركیدا ده‌سه‌پێنێت



سنور ميديا 

به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا بانكێكی توركی به‌ سزای یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر ڕۆژێك سزاده‌دات.

 

ئاژانسی بلومبێرگ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵ سزای یه‌ك ملیار دۆلار به‌سه‌ر هاڵك بانك بسه‌پێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوون له‌دانیشتنی دادگای په‌یوه‌ست به‌و بانكه‌ له‌ ئه‌مریكا.

 

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌مریكا تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێرانی داوه‌ته‌ پاڵ توركیا، سه‌ره‌ڕای سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران كه‌ توركیا پابه‌ندی نه‌بووه‌ و ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌ به‌قاچاغبردنی دۆلار بۆ ئێران.

 

هاوكات له‌ئێستادا ئه‌مریكا ڕۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار سزای هاڵك بانك ده‌دات، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌ری بانكه‌كه‌ له‌دانیشتنی دادگا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure