سنور ميديا
154 جار بینراوە 24/1/2020 01:56 PM

په‌يامى ئه‌مڕۆى سيستانى



سنور ميديا 

عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌په‌یامی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا ڕایگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق زۆر دواكه‌وت.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی په‌یامی مه‌رجه‌عیه‌تی خوێنده‌وه‌ كه‌ تیایدا سیستانی داوا ده‌كات سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێك و له‌ژێر هیچ ناوێكدا پێشێل نه‌كرێت.

 

سیستانی له‌باره‌ی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆری پێچووه‌ و ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر واده‌ی ده‌ستووریی خۆیدا تێپه‌ڕبووه‌" داواش له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن.

 

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد قه‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ هه‌ستپێبكه‌ن كه‌ ئێستا ڕوبه‌ڕووی عێراق بوه‌ته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure