سه‌در
193 جار بینراوە 24/1/2020 12:34 PM

سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات



سنور ميديا 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ، داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنامەی ئەمنی ئەمریكا و عێراق دەكات و دەڵێت: چیتر عێراق وڵاتیك نیە بیانیەكان داگیری بكەن .

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لایەنگرانی هاتنە سەر شەقامەكان بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، دەبێت سەرجەم رێككەوتنە ئەمنییەكان لەگەڵ عێراقدا هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی ئەمڕۆی بەغدا و داواكارییەكانیان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. دەڵێت:" هیچ وڵاتێك دەستێوەردان لە كارو باری ناو خۆی عێراق ناكات نابێت عێراق دووچاری شەڕێكی دیكە ببێتەوەدەبێت ئەگەر ئەمریكا بیداگری لەسەر مانەوەی بكات وەك داگیر كەر و دوژمن مامەڵەوی لەگەڵ دەكەین".

 

دەربارەی مانەوەی هێزە بیانییەكانیش وتی، خاكی عێراق شوێنێك نییە هێزە بیانییەكان بتوانن داگیری بكەن، ئەگەریش ئەم هێزانە پێداگری لەسەر مانەوە بكەن، ئەوا وەك دوژمن و داگیركەر مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن.

 

ئاماژەی بەوەش كردووە، نابێت جارێكی دیكە رێگە بدرێت عێراق تووشی شەڕێكی دیكە ببێتەوە و هەوڵ دەدەن لەگەڵ هێزە داگیركەرەكان تووشی شەڕ نەبنەوە.


سەدر باسی لەوەش كرد، دەبێت حكومەت سزای ئەو كەسانە بدات كە هێرش دەكەنە سەر دامەزراوە و نێردە دیپلۆماسییەكان لە خاكی عێراقدا.


رێبەری رەوتی سەدر داواش دەكات، حەشدی شەعبی بخرێنە سەر وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و پێویستە حكومەت باڵوێزخانەكان و ناوەندە دیبلۆماتیەكان بپارێزیت

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure