مووچه‌
2331 جار بینراوە 24/1/2020 12:16 PM

وەزیری دارایی و ئابوری عیراق: كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستنابێت



سنور ميديا 

تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 پەسەندنەكراوە و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروستكردووە، كە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت و وەزیری دارایی و ئابوری عیراقیش دەڵێت"ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت".

 

فواد حسێن بۆ ڕووداو وتویەتی" راستیدا جێگەی داخە، چونكە بودجە تەواوكرا، بۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا نوێنەرانی هەرێم و بەغدا پێكەوە دانیشتن، بە وردیش باسی بودجە كراوە و گەیشتنە رێككەوتنێك. هەروەها وەزارەتی دارایی لە ماوەی شەش بۆ حەوت مانگ لە ئامادەكردنی بودجە لە دانیشتندابوو لەگەڵ هەموو وەزارەتەكانی عێراق و پارێزگاكانی عێراق. بۆیە بودجەیەك بوو لەلایەن هەموو لایەكەوە دانرابوو، بودجەكەش لە مانگی تەواو ببوو، بەڵام ئەم كێشەیە هاتە پێشەوە. ئینجا كێشەیەكی یاساییە چونكە لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە حكومەتی كاربەڕێكەر ناتوانێت یاسا پێشكەش بە پەرلەمان بكات، بەو پێیەی بودجەش پرۆژەیاسایە، بۆیە ئەمە بووەتە كێشە".

 

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو وتویەتی" هیوادارم ئەگەر حكومەتێكی تازە دروستببێت بە زووترین كات بتوانین بودجەكە بنێرین بۆ پەرلەمان، ئێستاش وا تێگەیشتووم لەنێو هەندێك لە كوتلەكانی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرێت ئەوان داوا لە حكومەت بكەن بودجەكە بنێرێت. بەهەرحاڵ ئەگەر بودجەكە نەچوو، مانای ئەوەی دەگەڕێینەوە بۆ ساڵی 2019 لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی 2019 رەفتاری دارایی دەكرێت، بەپێی بودجەی ساڵی 2019ـەش بێت هیچ كێشەیەك بۆ كوردستان دروست نابێت."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure