خۆپيشاندانى عيراق
382 جار بینراوە 24/1/2020 11:53 AM

خۆپيشاندانى مليۆنى ده‌ستى پێكرد و ئه‌مريكاش هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ شاری به‌غدا به‌ دروشمی دژ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌دریش داوا ده‌كات ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رزبكرێته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌ ده‌ستیپێكرد كه‌ له‌ماوه‌ی پێشوودا موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر له‌ناوچه‌ی جادرییه‌ له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی وته‌ی هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران، به‌شێكیان له‌شه‌وی ڕابردوو، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا.

 

خۆپیشانده‌ران دروشمی دژ به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، ئامانجی یه‌كه‌م له‌م خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌ ناچاركردنی ئه‌مریكایه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ عێراق.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداری‌ دەداتە خۆپیشاندەران کە سنورى باڵیۆزخانەکەیان نەبەزێنن.

 

باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا لافیته‌یه‌كی لەسەر دیوارى باڵیۆزخانەکە هەڵواسیوەو تیایدا نوسیویەتى" ئه‌م خاڵه‌ مه‌به‌زێنه‌ له‌ ئەگەرى به‌زاندنی‌ رێوشوێنی‌ توند له‌ دژت ده‌گرینه‌به‌ر و به‌رپه‌رچت ده‌ده‌ینه‌وه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure