مه‌زڵوم كۆبانێ
465 جار بینراوە 24/1/2020 11:47 AM

كۆبانێ له‌سه‌ر ڕۆڵى بارزانى چى ده‌ڵێت ؟ و په‌يامێك ده‌نێرێت بۆ ئه‌نقه‌ره‌



سنور ميديا 

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات رایگەیاند، کورد ئامادەی گفتوگۆیە ئەگەر ئەنقەرە راستگۆبێت لەگەڵیاندا، ده‌شڵێت، بارزانی رۆڵی باشی گێڕاوه‌ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.

 

مەزڵوم کۆبانی بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە، وەک هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات ئامادەن کێشەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئەنەکەسە چارەسەر بکەن.

 

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، هەسەدە و یەپەگە لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیادا هەبووە و ئامادەن دووبارە گفتوگۆبکەنەوە لەپێناوی‌ ئاشتی‌ ناوچەکە.

 

وتیشی، "کێشەی‌ کورد لە سەرجەم پارچەکانی‌ کوردستان یەک کێشەیە و ئەگەر تورکیا لەگەڵ کوردانی‌ رۆژئاوا خراپ بێت، کاریگەری‌ لەسەر کوردانی‌ سەرجەم پارچەکانی‌ دیکەی‌ کوردستان دەبێت".

 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکرد، "مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی باشی‌ گێڕاوه ‌و ده‌توانێت زیاتریشی بكات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure