نێچيرڤان بارزانى
173 جار بینراوە 23/1/2020 07:48 PM

هه‌ڵوێستى نيچيرڤان بارزانى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئمريكا له‌ عيراق



سنور ميديا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە عیراق جیابکاتەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا بە زمانی کوردی وتەکانی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە ڕووداوەکانی ئێستای عیراق جیابکاتەوە.

 

پانێڵەکە بە ناوی " ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" رێکخرابوو ، تێیدا نێچیرڤان بارزانی وتیشی، ڕووداوەکانی عیراق کاریگەریان لەسەر هەرێم هەیە.

 

لەبارەی دۆخی ئێستای عیراق و خۆپیشاندانەکانەوە وتی، ، "ناکرێت کۆی هۆکاری ناڕەزاییەیەکانی عیراق بۆ دەستی دەرەکی بگەڕێنینەوە، نەوەی ئێستای عیراق لە سەردەمی سەدام نەژیاوەو داوای ژیانی باشتر دەکەن".

 

لە بارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی عیراق کرا کە حکومەتی ڕاسپارد کاروباری دەرچوونی هێزە بیانیەکان ئەنجامبدات کارێکی دروست نەبوو، پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بمێننەوە،

 

هەروەها وتی، "عیراق پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە ، ڕەنگە پێویست بێت کارەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان رێکبخرێتەوە ، بەڵام مانەوەیان پێویستە، مانەوەیان هەر بۆ کوردستان گرنگ نیە بەڵکو بۆ هەموو عیراق، دواجار هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عیراق".

 

دەربارەی دۆخی ناوخۆیی عیراق و ناکۆکی پێکهاتەکان ئاماژەی بەوە کرد، "وەلائێک بۆ وڵاتێک بە ناوی عیراق نیە، سونە و شیعە و کورد و چەندین پێکهاتە هەیە، دەبێ واقیعیانە بیربکەینەوە، چۆن بژین لە وڵاتێکدا، ئێمە پێکهاتەی زۆرین، دەبێ شتێک بدۆزینەوە لەسەری کۆک بین ، ئەو شتە دەبێ عیراق بێت، ئێمە وەک کورد دەمانەوێ کێشەکانمان لە چوارچێوەی عیراقدا چارەسەر بکەین، دەبێ هەموو لایەنەکان خۆیان لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا ببینەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure