سنور ميديا
1321 جار بینراوە 23/1/2020 07:10 PM

ئاگات لێيه‌تى ئه‌مريكا چ كارێكى ناوازه‌ى كردوه‌ له‌ عيراق ؟



سنور ميديا 

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بیر له‌ دانانی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له‌ عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

دوو به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كه‌ قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی كردووه‌ ده‌ڵێن، ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ سیستمی به‌رگریی موشه‌كی پاتریۆت له‌ عێراق جێگیربكات، ئه‌وه‌ش له‌دوای هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

 

ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌، به‌دووریی نازانن ئێران له‌ڕێگه‌ی موشه‌كی بالیستییه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ هێرشی موشه‌كی بكاته‌وه‌ سه‌ر عێراق.

 

ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، دانانی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی پاتریۆت ته‌نیا بۆ پارێزگاریكردن ده‌بێت له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌مریكا پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌جوڵێته‌وه‌ و نایه‌وێت له‌ عێراق بكشێته‌وه‌.

 

ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی دانانی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی پاتریۆته‌وه‌، ده‌یه‌وێت به‌ر به‌و هه‌وڵه‌ی عێراق بگرێت، كه‌ ده‌یه‌وێت سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له‌ ڕوسیا بكڕێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure