سنور ميديا
2406 جار بینراوە 22/1/2020 08:10 PM

ئه‌و سێ وشه‌ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ تره‌مپ به‌ بارزانى وت؟



سنور ميديا 

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، ترەمپ تەنھا سێ قسەی کرد ھەرسێکیان زیاتر پەیوەندیدار بون بە ڕۆژاڤای کوردستانەوە.

 

حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "وابزانم لەدیدی ترەمپ کورد تەنھا کوردی ڕۆژئاڤایە،لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم باسی پەیوەندی باشی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرد ،بەڵام تەنھا سێ قسەی کرد ھەرسێکیان زیاتر پەیوەندیدار بون بە ڕۆژاڤاوە، ئەو وتی، یەکەم، بەیەکەوە داعشمان تێک شکاند و ھەزارەھا داعشمان بەدیل گرتوە ، ھەموو کەس دەزانێ ترامپ جاڕی شکاندنی کۆتایی داعشی دوای شەڕەکانی دوایی ناوچەکانی دێرزوور ڕگەیاند ،دوومانگ پێش ھێڕشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاڤا،ھەزارەھا دیلەکەی داعشیش ھەر لە ڕۆژئاڤان و جاری تریش باسی کردون".

 

رونیشیکردەوە،" ترەمپ وتی، نەوتی ناوچەکەمان دابین کردوەو دەیپارێزین، ئاماژە بۆ ئەوەی چەند جارێکی تر ئەو قسەیەی سەبارەت بەنەوتی ڕۆژئاڤا کردوە، هەروەها وتیشی، ناوچەیەکی ئاراممان دروست کردوەو دەیانپارێزین ئەویش ئاماژەبوو بۆ ڕۆژئاڤاو دوای ھێرشەکانی تورکیا چەند جارێکی تر ئەو قسەیەی کردوە".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لو داڤۆس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

 

حاکم شێخ لەتیف باسی لەوەشکردووە، ترەمپ سەرتا بە بەرزانی وت جەنگاوەرێک ئازای ئەویش ھەر زیاتر شمولی ڕۆژئاڤای دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ھەر خودی دیدارەکە شتێکی گرنگ بوو.

 

تره‌مپ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کوردستاندام، ئێمە کاتێکی دیاریکراومان بۆ کۆبوونەوە هەیە. بۆ ماوەیەکی زۆرە دەمانەوێت یەکتر ببینین. وەک خۆتان دەزانن، ئێمە سوریامان لە ناوچە سنوورییەکان بەجێهێشتووە و ئەمەشمان بەباشی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا، هێندەش باش ئەنجامدراوە کە بەبیری هەر کەسێکدا هاتبێت. ئێستا ناوچەی ئارامیان هەیە و من پێزانینم بۆ هەموو ئەوانە هەیە وایانکردووە ئەم ناوچانە سەلامەت بن".

 

وتیشی " ئێمە نەوتمان هەیە و هەندێک سەربازمان بۆ پاراستنی نەوتەکە بەجێهێشتووە، چونکە ئێمە نەوتەکەمان بەدەستهێناوە و کاریش لەسەر ئەمە دەکەین و زۆر بەباشی پاراستوومانە. هەروەها بە هەزاران دەستگیرکراوی داعشمان هەیە، خەلافەتی (داعشمان) 100% تێکشکاند، هەروەها ئەمە ناوچەیەکی زۆر جێگەی سەرنجە. ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە و جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ تۆم، زۆر سوپاس
زۆر سوپاس".

 

له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، "دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە تاوەکو سوپاست بکەم بەڕێز سەرۆک بۆ پێشوازیکردن لە ئێمە لە داڤۆس، وەک خۆشت باستکرد و تۆ دەزانی ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم چرکە ساتە دەکەین. سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند، بۆیە بەناوی گەلی کوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرکردایەتی و بۆ پشتیوانییەکەت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure