سنور ميديا
96 جار بینراوە 21/1/2020 08:08 PM

داڤووس.. سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوویەوە



سنور ميديا 

له په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌نجاهه‌مین خولى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له‌ داڤۆس نێچیرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونەوە.

بە پێی راگەیەندراوی فەرمی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی و ئۆغلۆ "جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و گرنگیى پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه" ‌.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌یمانان له‌مباره‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه‌ گۆڕیه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure