هه‌رێم و به‌غدا
243 جار بینراوە 20/1/2020 10:38 PM

په‌يوندى هه‌رێم و به‌غدا له‌ چ ئاستێكدايه‌ ؟



سنور ميديا

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە ئاستێكی زۆر باشدان.

 

بەشیر حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێكی باشدایە، كە گەیشتبوونە ئاستێكی بەرز و تیمە هوونەرییەكان خەریكی كاری خۆیان بوون، گفتوگۆكان و هاتووچۆی شاندەكانیش بەردەوامی هەبوو، هەتا رووداوی خۆپێشاندانەكانی باشوور و نێوەڕاستی عێراق، كە بارودۆخی ئاڵۆزكرد.

 

ڕونیشیكردەوە، بەو هۆیەشەوە حكوومەتی عێراق زیاتر سەرقاڵی خۆپێشاندان و ئەو بارودۆخە بوو، كە تێیكەوتبوو، بۆیە گفتوگۆ و سەردانەكان ساردی تێكەوت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، هۆكارێكی دیكەیشی، دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆكوەزیران بوو.

 

بەشیر حەداد دەشڵێت "سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە لە رۆژانی رابردوودا ئەنجامی دا و لەگەڵ سەركردەكانی كوردستاندا كۆبووەوە، ئامانجی برەودان و بەرەو پێشەوەبردنی گفتوگۆ و رێككەوتنەكانی نێوان هەولێرو بەغدایە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure