دادگايى فيدراڵى
194 جار بینراوە 20/1/2020 09:45 PM

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان رونکردنەوە دەدات



سنور ميديا 

وتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ئەوان تائێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردوە.

 

ئیاس سامۆک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "تائێستا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق هیچ بڕیارێکی لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردوە".

 


پێشوتریش ئوسامە نوجێفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان لە بارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق رونیکردبوەوە، "بڕیارەکە بەپەلە دەرچوێندراوە و داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردوە رونکردنەوەیان پێ بدات، کە ئایا پەرلەمان دەتوانێت بڕیار بۆ ئەو کاروبارانە دەربکات کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە لایەنی جێبەجێکار واتە حکومەتەوە هەیە، بە تایبەت کە حکومەتی ئیستا حکومەتێکی کاربەڕێکارە و کورد و سونەکانیش بەشداریان لەو بڕیارەدا نەکردوە".

 

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 5ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بەبێ ئامادەبونی کورد و سونەکان، بە بەشداری سەرجەم فراکسیۆنە شیعییەکان بڕیار چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانی پەسەندکرد، ئەوەش دوا دو رۆژ هات لە کوژرانی هەر یەک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی ئەمریکییەکاندا لە بەغدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure