سنور ميديا
448 جار بینراوە 20/1/2020 09:40 PM

باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق سەبارەت بە "كێشەیەكی مەترسیدار" هۆشداریدەدات



سنو ميديا 

باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق، دۆخی سەبارەت بە "كێشەیەكی مەترسیدار" لە عێراق هۆشداریدا و رایدەگەیەنێت "لەگەڵ عەبدولمەهدیدا دۆخەكەیان تاوتوێكردوە".

 

لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئوڵریك شانن، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق بڵاویكردەوە "بە دڵنیاییەوە ئەوەی لە ئێستادا رودەدات كێشەیەكی مەترسیدارە و هەفتەی رابردوش هەمان بەابەتم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی كاربەڕێكی حكومەتی عێراقی تاوتوێكردوە".

 

باڵیۆزی كەنەدا ئاماژەی بەوەشكردوە "كەنەدا یەكێكە لەو لایەنانەی لە بواری مرۆییدا لە عێراق كارایە و بەرنامە مرۆییەكانی لەناو وڵاتەكەدا كاریگەر بوە".

 

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا ئەو بەرپرسەی كەنەدا لە عێراق نوسیویەتی "ئێمە لەگەڵ ئەو هاوبەشانەماندا كاردەكەین كە هاوشێوەی ئێمە نیگەرانن لە دۆخەكە، بە مەبەستی گرنگیدان بە دۆزینەوەی چاەرەسەر.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure