ئێران
639 جار بینراوە 20/1/2020 09:36 PM

ئێران هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى قورس ده‌كات



سنور ميديا 

كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌رێكه‌وتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌وروپا دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكه‌ن.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران رایگه‌یاند، "ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵكراو نییه‌ تا دوباره‌ دانوستان بكرێت، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و جۆره‌ش بكرێت ئێمه‌ له‌رێكکه‌وتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كشێینه‌وه‌".

 

وتیشی" ئێران هه‌مو رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونه‌كانی به‌رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی گرتوه‌ته‌به‌ر، كۆتایی به‌و رێککەوتنەش ده‌هێنێت كه‌ له‌رێكه‌وتنی ساڵی 1968 واژۆكراوه‌ تایبه‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌جه‌نگی ساردی نێوان وڵاتان".

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی بریتانیاو فڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، ئێران رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ی پێشێلكردوه‌و پێویسته‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێكان، ئه‌ودۆسیه‌یه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت و چاو به‌سزاكانی سه‌ر ئێران بخشێندرێته‌وه‌و دانوستانی نوێ له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران بكرێت.

 

ساڵی 1968 رێكه‌وتنێك له‌نێوان وڵاتانیی جیهان واژۆكراو ئه‌وه‌ جێگیركرا كه‌ نابێت هیچ وڵاتێك چه‌كی ئه‌تۆمی بڵاوبكاته‌وه‌ له‌كاتی بونی ململانێ یاخود جه‌نگیی ساردی نێوان وڵاتانی جیهان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure