سنور ميديا
477 جار بینراوە 20/1/2020 05:28 PM

سیروان بابان، مەم بورهان قانع و دیارى ئەنوەر وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ده‌نه‌وه‌



سنور ميديا 

سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ بوونه‌ته‌ په‌رله‌مانتار رایده‌گه‌یه‌نن، چەند مانگێكە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە.

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا مۆڵەتى ٤٨ کاتژمێرى بۆ هەریەکە لە سیروان بابان، مەم بورهان قانع و دیارى ئەنوەر دیاریكرد، تا فۆڕمى خانەنشینى پڕبکەنەوەو خانەنشینى رەتبکەنەوە.

 

هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران سیروان بابان، مەم بورهان قانع و دیارى ئەنوەر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نن، "وەكو ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان دابوو، بە هەمو شێوەیەك موچەی خانەنشینیی پەرلەمانیی رەتدەكەینەوە، وەك ئەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە و تەنانەت ئەگەر پێویست بێت ئامادەین دەستەبەرداری موچەی پارلەمانیی-ش ببین".

 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، "چەند مانگێكیشە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە".

 

نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018ی په‌رله‌مانی كوردستاندا توانی 8 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كه‌ ساڵی رابردوو چوار په‌رله‌مانتاری ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌ فراكسیۆنه‌كه‌ كه‌مكرده‌وه‌.

 

ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان راشیده‌گه‌یه‌نن، "ئێمە خەڵكانێكین، پارەی خەڵكمان نەخواردوە و پارەی حكومەتیشمان لانییە (بەڵكو پارەیشمان لای حكومەتە) و "موزایەدە"یش بەسەر دەنگدەران و هاوپیشە و خەڵكانی غەدرالێكراوی كوردستان-ەوە ناكەین و بەڵێنیش دەدەین هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن دا دەبین لە ماف و داخوازیی رەوای دەنگدەران و خەڵكی جوامێری كوردستان".

نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئێستادا چوار ئه‌ندامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شادی نه‌وزاد ده‌نگی به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌وه‌ی نوێ له‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ دوریخستنه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ناوبراو رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و پێشتر ده‌ستبه‌رداری جوڵانه‌وه‌كه‌ بووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure