سنور ميديا
119 جار بینراوە 20/1/2020 02:03 PM

سەدر: نابێت خۆپیشاندەران وڵات پەلکێشى شەڕى ناوخۆ بکەن



سنور ميديا 

رێبەرى رەوتی سەدر رایگەیاند، نابێت حەشدی شەعبی تێکەڵ بە رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکرێت و هۆشداری دایە خۆپیشاندەران لەوەی وڵات پەلکێشی شەڕی ناخۆ نەکەن.


موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا راگەیاندوە، ئەو رێز لە بڕیاری خۆپیشاندەران بۆ فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانیان دەگرێت، داواش لە خۆپیشاندەران دەکات پابەند بن بە خۆپیشاندانیی ئاشتییانە و وڵات پەلکێشی شەڕی ناوخۆ نەکەن.


سەدر ئاماژەى بەوەشکردوە، نابێت حەشدی شەعبی تێکەڵ بە رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکرێت، چونکە بەوتەى خۆى زیان بە ناوبانگی حەشدی شەعبی دەگەیەنێت.


موقتەدا سەدر جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی پەلە بکرێت لە کاندیدکردنی کەسێک کە جێگەی مشتومڕ نەبێت بۆ ئەوەی لە لایەن سەرکۆمار-ەوە راسپێردرێت تا حکوومەتی نوێ پێکبهێنێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure