لاهور شێخ جه‌نگى
2369 جار بینراوە 18/1/2020 11:23 PM

لاهور جه‌نگى له‌سه‌ر كوژرانى كادرى حزبه‌كه‌ى له‌نێو به‌ندينخانه‌ى پارتى هاته‌ ده‌نگ و جوڵه‌ى خۆيانى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، لیژنەیەکی باڵایان له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ناو باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێر پێکھێناوە.

 

لاھور شێخ جەنگی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كردووه‌ له‌ناو ئاسایشی هه‌ولێی گیانی له‌ده‌ستدا رایگه‌یاندووه‌، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی شەھید کردنی کاکە ( مەجید ھەروتی )م پێگەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم و ھاوبەشی ئەم کارەساتە ناخۆشەتان دەکەم، وەھەر بەو بۆنەیەشەوە ئێمە وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لیژنەیەکی باڵامان پێک ھێناوە".

 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "دەرئەنجامی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین، ئێمە وەک یەکێتی ناھێلین خوێنی کاکە شەھید مەجید بەفیڕۆ بچیت، دەبێت بکەرانی ئەم کارە قێزەونە بەتووندترین شێوە سزا بدرێن".

 

16ی ئه‌م مانگه‌ ته‌رمی كه‌سێك كه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌ لیوای سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ئاسایشی هه‌ولێر به‌ خنكاوی دۆزرایه‌وه‌، ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، "خۆی خنكاندووه‌"، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن.

 

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو رایگەیاندوە، "دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 60 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه‌ و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ندارییه‌تی مادده‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاووڵاتی (مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا)، ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر وه‌رگیرا بۆ ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌ گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی هه‌ریر".

 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه‌سێكی دیكه‌ له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه‌ ده‌ستگیركرا و بڕێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا".

 

ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژی 16/1/2020، ناوبراو له‌ناو به‌ندیخانه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.دوای ئاگاداركردنی به‌ڕێز دادوه‌ر، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا"

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure