مه‌حمود سه‌نگاوى
908 جار بینراوە 18/1/2020 08:12 PM

له‌سه‌ر كوژرانى كادره‌كه‌ى يه‌كێتى له‌ نێو به‌ندينخانه‌ى پارتى سه‌نگاوى هاته‌ ده‌نگ و به‌توند هێرش ده‌كاته‌ سه‌ريان



سنور ميديا 

مەحمود سەنگاوی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی ئەمڕۆ لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی كوڵەجۆ بە دەستی چەكدارانی داعش هێرشی كردە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاسایشی هەولێر.

 

مەحمود سەنگاوی ئەمڕۆ لە مەراسیمی چلەی شەهیدانی كوڵەجۆ، لە بەشێكی قسەكانیدا لەسەر خنكانی پێشمەرگەیەكیان لە ئاسایشی هەولێر ئەو كارەی بە كردەوەیەكی تیرۆرستی ناوبرد و وتی "ئەوانەی وایان لەو پێشمەرگەی یەكێتی كرد هیچیان كەمتر نییە لەوەی داعش كردوویەتی"، وتیشی: داعش پێشمەرگەكانمان شەهید دەكات و پارتیش پێشمەرگەمان دەخنكێنێت.

 

سەنگاوی وتیشی: رەفتارەكانی پارتی بەرامبەر بە لایەنگرانی یەكێتی هەمان رەفتارەكانی حزبی بەعسە.

لە كۆتایشدا داوای لە حزبەكەی كرد هەڵوێستیان بەرامبەر بەو كردەوەیە هەبێت و وتیشی: پێویستە لەو حكومەتە بكشێنەوە و بێدەنگ نەبن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure