سنور ميديا
1873 جار بینراوە 17/1/2020 08:41 PM

بارزانى ناوى سه‌رۆكى نوێى يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە لەو باوەڕەدام، كە بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆكی یەكێتی و دەشڵێت: "پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت".

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتەر) ڕایگەیاندووە، ئێمە پێشتر بە هێزەكانی سوریای دیموكراتیمان لە ڕۆژئاوای كوردستان وت، پەیوەندی لەگەڵ پەكەكەدا بپچڕن، بەڵام ئەوان ئێستاش فەرمان لە پەكەكەوە وەردەگرن، بەهەرحاڵ دەبێت كارێك بكەن، كە باوەڕ بە توركیا ‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێنن، كە بەشێك نین لە ئەجێندای پەكەكە.

 

دەربارەی دۆخی كورد لە توركیا و پەیوەندییەكانی هەرێم وتویەتی، "پێویستە توركیا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكات بۆ ئەوەی ڕۆڵ ببینێت لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی، هەروەها هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا باشە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دیدارێكی باشی كرد لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ‌و بەردەوامیش دەبین لەو ڕێگایە".

 

دەربارەی كاریگەریەكانی كوژرانی قاسم سولەیمانی و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران لەسەر دۆخی هەرێم و بڕینی مووچەی فەرمانبەران بارزانی جەختی كردۆتەوە، كە پێی وا نییە ئێران دەستوەردان بكات و دەڵێت: "دوای گفتوگۆیەكی زۆر و چڕوپڕ و چەند سەردانێكی بەغدا گەیشتینە ئەو ڕێككەوتنەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو، كە حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات و داهاتەكەی بچێتە خەزێنەی حكومەتی فیدڕاڵی".

 

لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئایا ئێستا كێ سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "سەرباری هەموو پێشبینییەكان، یەكێتی كۆنگرەیەكی سەركەوتووی كرد، بەڵام تائێستا ڕوون نییە لە داهاتوودا كێ سەرۆكایەتی ئەو حزبە دەكات، لەو باوەڕەدام بەرهەم ساڵح ببێت بە سەرۆكی یەكێتی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure