كۆمه‌ڵى ئيسلامى
146 جار بینراوە 17/1/2020 06:43 PM

عەلی باپیر: جێی داخە ئەو هەموو بانگەشەی چاكسازییەی دەكرا لەشتێكی وادا كورت هەڵبێ‌



سنور ميديا 

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پەیامێكی دەستخۆشی ئاراستەی پەرلەمانتارانی حزبكەی كرد بەهۆی دەنگنەدان بە یاسای چاكسازی، كە ئەو بە " پڕۆژە یاسای بەناو چاكیازیی" وەسفی دەكات.

 

عەلی باپیر لەو پەیامەیدا كە ئاراستەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی كردووە نوسیویەتی " بەپێویستی دەزانم سوپاس‌و دەستخۆشییتان ئاڕاستە بكەم لەسەر كۆی كارو چالاكییەكان‌و هەڵوێستەكانتان، بەتایبەت هەڵوێستی ئەم دواییەتان لەبارەی پڕۆژە یاسای بەناو چاكیازییەوە "كە جێی داخ‌و خەفەتە ئەو هەموو بانگەشەو دەنگەدەنگی چاكسازیی كە دەكرا لەشتێكی وادا كورت هەڵبێ‌".

 

ئەمیری كۆمەڵ پێشی راگەیاندوون "كۆمەڵی ئیسلامیی شانازیی دەكات بە ئێوە‌ و برایانی دیكەشتان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق كە هەردەم لەسەنگەری بەرگریی لێكردنی مافەكانی خەڵكی هەژار و نەدار و چەسپاندنی دادگەریی‌ و، پتشگیریی لێ كردن‌و ڕیشەكێشكردنی ستەم‌ و چینایەتیی‌ و قڕیی‌ و پڕیی دان‌ و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنەكات لەو ڕاستەڕێیە لابدەن".


دەقی پەیامەمەی عەلی باپیر بۆ پەرلەمانتارانی كۆمەڵ:

 

بەڕێز فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان

السلام علیكم ورحمە الله

بەپێویستی دەزانم سوپاس‌و دەستخۆشییتان ئاڕاستە بكەم لەسەر كۆی كارو چالاكییەكان‌و هەڵوێستەكانتان، بەتایبەت هەڵوێستی ئەم دواییەتان لەبارەی پڕۆژە یاسای بەناو چاكیازییەوە "كە جێی داخ‌و خەفەتە ئەو هەموو بانگەشەو دەنگەدەنگی چاكسازیی كە دەكرا لەشتێكی وادا كورت هەڵبێ‌!".

 

كۆمەڵی ئیسلامیی شانازیی دەكات بە ئێوە‌ و برایانی دیكەشتان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق كە هەردەم لەسەنگەری بەرگریی لێكردنی مافەكانی خەڵكی هەژار و نەدار و چەسپاندنی دادگەریی‌ و، پتشگیریی لێ كردن‌و ڕیشەكێشكردنی ستەم‌ و چینایەتیی‌ و قڕیی‌ و پڕیی دان‌ و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنەكات لەو ڕاستەڕێیە لابدەن، چونكە خوای میهرەبان‌و كارزان تێكڕای پێغەمبەرانی "علیهم الصلاە والسلام" بۆ چەسپاندنی دادگەریی بەمانای فراوانیی‌ و، نەهێشتنی ستەم‌ و زۆر بەهەموو جۆرەكانیەوە، ناردوون وەك فەرموویەتی: (لقد أرسلنا رسلنا بألبینات و أنزلنا معهم الكتاب و المیزان لیقوم الناس بالقسگ...) الحدید -25-.

 

كۆمەڵی ئیسلامییش بڕیاری داوە: ڕاستە شەقامی پێغەمبەران بگرێ‌‌ و، لەژێر هیچ گوشارێكدا و، بەهۆی هیچ ترس‌ و تەماعێكەوە، دەستبەرداری نەبێ‌.

 

دووبارە سوپاس‌و پێزانین
براتان: عەلی باپـیـر
22/5/1441كـ - 17/1/2020ز
هەولێر

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure