كه‌ش و هه‌وا
100 جار بینراوە 17/1/2020 11:46 AM

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی



سنور ميديا 

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەكان.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم پێشبینی دەکات: بۆ سبەینێ ئاسمان هەوردەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكاندا و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و هەروەها ئەگەری هاتنی تۆز و خۆڵیش هەیە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٣ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١١ پلە دەبێت و لە دهۆک ١١ پلە لە شاری كەركوك ١٤پلە دەبێت.

 

هاوكات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٠ پلە، دهۆك ١١ پلە، كەركوكی ١٣ پلە دەبێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure