نێچيرڤان بارزانى
665 جار بینراوە 17/1/2020 11:36 AM

نێچيرڤان بارزانى به‌ته‌ماى چ كارێكه‌ ؟ ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت دەكرێت و دەشڵێت: "لە كۆڕبەندی داڤۆس لەگەڵ مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبمەوە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتەر)، ڕایگەیاندووە، مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی سەردانەكەی بۆ هەولێر لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا بانگهێشتنامەی پێگەیاندووە بۆ سەردانی كۆشكی سپی، بەڵام تاوەكو ئێستا كاتی سەردانەكە دیاری نەكراوە.

 

سەرۆكی هەرێم دەربارەی سەردانەكەی هەفتەی ڕابردووی عادل عەبدولمەهدی بۆ هەرێم ڕایگەیاند، عەبدولمەهدی لەو باوەڕەدا بووە دەبێت ئەمریكییەكان لە عیراق بمێننەوە، بەڵام بە شێواز و ڕێكخستێكی نوێوە، بە تایبەت، كە ئێستا فشارێكی زۆر لەسەر حكومەتەكەی هەیە.

 

دەربارەی ئەوەی ئایا عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت داوای دەركردنی هێزە ئەمریكییەكان لە عیراق بكات، بارزانی وتی، "بە بۆچوونی من، بەهۆی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراقە مافی پێشكەش كردنی سكاڵای هەیە، چونكە پڕۆسەیەكی گەورەی لەو جۆرە، كە لەسەر خاكی عیراق ڕوویداوە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بەبێ‌ زانیاری ئەو، ناچاری دەكات بە نواندنی كاردانەوەی نەرێنی لە بەغداوە.

 

نێچیرڤان بارزانی دەربارەی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ئاماژە بەوە دەكات، لە داڤۆس لەگەڵ مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.

 

دەربارەی هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەخوازن و بە پێویستی دەزانن خۆیان لە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەدوور بگرن" و جەختیشی كردۆتەوە، هەرێمی كوردستان لە ئێران ناترسێت، بەڵام ڕێزی لێدەگرین.

 

دەربارەی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەڵێت: "هێرشە مووشەكییەكە پەیامێكی ئاشكرابوو بۆ هەموو لایەك، كە ئێران ئیرادە و توانای ئەوەی هەیە هەر شوێنێكی بوێت لە عیراق بیكاتە ئامانج".

 

دەربارەی هەرێم وەك پەناگەیەكی ئارام بۆ هێزە ئەمریكییەكان سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری لە چوارچێوەی عیراق هەمیشە "پێگەیەكی تایبەتی" هەیە، بەڵام سیاسەتی ئەمریكا هیچ نەگۆڕاوە و تاوەكو ئێستا پەیڕەوی "یەك عیراق، یەك سیاسەت" دەكات.

 

بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، كە لە 21 تاوەكو 24ـی ئەم مانگە لە سویسرا بەڕێوەدەچێت بەشداردەبێت و باسی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و دەرهاویشتەكانی لەسەر سەقامگیری عیراق دەكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure