مه‌سعود بارزانى
1242 جار بینراوە 12/1/2020 10:18 PM

هێرشێكى توند كرايه‌ سه‌ر بارزانى



سنور ميديا 

له‌ یادی تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌ به‌شێك له‌ وتاره‌كه‌یدا ناوی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی هێنا و كاتی شه‌ڕی داعشی به‌بیرهێنایه‌وه‌.

 

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ حزبوڵای‌ لوبنان له‌ به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا وتی:"هیوادارم مه‌سعود بارزانی هاوكارییه‌كانی قاسم سوله‌یمانی به‌بیر بێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ی داعش له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیك ده‌بوه‌وه، ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات، ئێوه‌ له‌ ترسا ده‌له‌رزین و جگه‌ له‌ ئێران و قاسم سوله‌یمانی، كه‌س به‌ هاناتانه‌وه‌ نه‌هات".

 

نه‌سروڵا وتی:"كاتێك داعش له‌ هه‌ولێر نزیك ده‌بوه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌موو دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وان هاوكارییان نه‌كرد و دواجار په‌یوه‌ندیی به‌ ئێرانه‌وه‌ كرد و بۆ دووه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی داعش، قاسو سوله‌یمانی گه‌یشته‌ هه‌ولێر."

 

وتیشی: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانیدا هاتن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی حزبوڵای لوبنانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه‌، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی له‌وكاته‌دا چونه‌ هه‌ولێر بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌ ترسا ده‌له‌رزا و ده‌سته‌كانی‌ ده‌له‌رزی‌".

 

ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ حزبوڵای‌ لوبنان داواشی له‌ بارزانی كرد كه‌ "ده‌بێت دان به‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌"ی قاسم سوله‌یمانیدا بنێت و وتی کە ئه‌مڕۆ به‌رپرسیان له‌وه‌ی به‌شێك بن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌پاڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق.

 

رۆژی‌ 3ی‌ 1ی‌ 2020 قاسم سولەیمانی‌ فەرماندەی‌ فەیلەقی‌ قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی‌ موهەندیس، جێگری‌ سەرۆکی‌ دەستەی‌ حەشدی‌ شەعبی و هەشت فەرماندەی‌ دیکەی‌ سەربازی‌ بەهۆی‌ بۆردومانێکی‌ ئەمریکا لە بەغدا کوژران و ئەوەش کاردانەوەی‌ نێودەوڵەتی‌ لێکەوتەوە دواتریش ئێران زیاتر له‌ 12 موشه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ بنكه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان عێراق كرد، به‌ڵام زیانی‌ گیانی‌ لێ‌ نه‌كه‌وته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure