ئه‌مريكا
980 جار بینراوە 12/1/2020 03:42 PM

به‌ريتانيا هۆشداريه‌كى مه‌ترسى دار ده‌داته‌ ئه‌مريكا



سنور ميديا 

له‌لێدوانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان له‌ده‌ستبدات.

 

ڕۆبه‌رت وۆڵس، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا هۆشداریی ده‌داته‌ وڵاته‌كه‌ی كه‌ هه‌وڵبدات به‌بێ ئه‌مریكا به‌شداریی له‌ شه‌ڕو ململانێ جیهانییه‌كان بكات، چونكه‌ به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌مڕیكا ڕه‌نگه‌ چیتر ڕۆڵه‌ جیهانییه‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات.

 

وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌مریكا ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی به‌ریتانیا نیگه‌رانییه‌كه‌ی خۆی وا وه‌سفده‌كات كه‌ خه‌وی له‌چاوه‌كانی تۆراندووه‌.

 

داواش له‌حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ بكات به‌ شێوازی دابینكردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی، بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغی داهاتوودا پشت به‌ ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure