مه‌سرور بارزانى
3643 جار بینراوە 4/1/2020 06:12 PM

ئه‌مريكا دواجار هۆشدارى دايه‌ مه‌سرور بارزانى



سنور ميديا 

مایك پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوەو بەپێی زانیارییەك لەو پەیوەندییە وەزیرەكەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە سەرۆك وەزیرانی هەرێم.

 

مایك پۆمپیۆ ئێوارەی رۆژی هەینی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامداوەو سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریداوە بە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

 

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، هۆشدارییەكەی مایك پۆمپیۆ ئەوە بووە، نابێت هەولێر لەپرسی كێشەكانی ئەمریكاو ئێران لایەنی تاران بگرێت.

 

هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری ئەوەشی داوە، دەبێت هەولێر رۆڵی هەبێت لەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان.

 

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی سێی ئەم مانگە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا هێرشێكی موشەكیان ئەنجامداو بووە هۆی كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، كە تاران هۆشداریدایە واشنتۆن كاردانەوەیان دەبێت‌و تۆڵەش دەكەنەوە.

 

دوای پەیوندییە تەلەفۆنییەكەش، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كراو جەخت لەسەر هێوركردنەوە دۆخی ناوچەكە و نەهێشتنی گرژی‌و دانبەخۆداگرتن‌و بەردەوامبوونی دیالۆگ كرایەوە .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure