سنور ميديا
3599 جار بینراوە 4/1/2020 05:19 PM

هێزى سه‌ربازى ئه‌مريكا هه‌رێمى كوردستانى به‌جێهێشت بۆ به‌ره‌و ئه‌م وڵاته‌



سنور ميديا 

كاروانێكی سەربازی ئەمریكا، كە لە ۲۰ ئۆتۆمبیل پێكهاتبوون لەهەرێمی كوردستان بەرەو سووریا بەڕێكەوت.

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە ٤ی كانونی دووەم كاروانێك لەو ئۆتۆمبیلانەی سەربازانی ئەمریكا، كە لە ۲۰ ئۆتۆمبیل پێكهاتبوون لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرەو سوریا بەڕێكەوت.

 

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە رەوانە كردنی هێزی ئەمریكا بۆ سوریا دوای ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و كووشتنی هەریەكە لەفەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سلێمانی و جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی ئەلموھەندیس، دێت.

 

ئەو هێزە ئەمریكییە لە دەیان سەرباز و نزیكەی ۲۰ هەمەری سەربازی، زرێپۆش و باجەر پێكهاتوون، ئەو هێزە ئەمریكییە بە ئاڕاستەی دەروازەی پێشابوور - سێمالكا بەڕێكەوتن و هەر لەو دەروازەیە دەپەڕنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure