پارتى
198 جار بینراوە 16/12/2019 12:13 AM

هه‌ڵوێستى پارتى له‌سه‌ر دۆخى ئێستايى عيراق



سنور ميديا 

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند، وڵاتێک کە بە "سەقەتی" دروستکرابێت، ئاڵۆزییەکانی بەئاسانی چارەسەر ناكرێن، چونکە ئه‌م سه‌قه‌تییه‌ لە بابەتی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی رەنگیداوەتەوە، ئەم وڵاتەش لە بنەڕەتدا وابووه‌ و چارەسەرەکانیش بنەڕەتی نین.

 

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكدا له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی "کوردستان لەبەردەم گۆڕانکاریەکان"دا رایگه‌یاند، "له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق، ئێمه‌ نابێت لە پەراوێزی كاركردندابین و نابێت دووربین لەو بڕیارانەی ئێستا دەدرێن، چونکە قۆناغێكی ھەستارە و دەبێت ھەوڵبدەین و رێگا نەدەین دەستکەوتەکانمان لەدەست بچێت''.

 

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ''لە راستیدا وڵاتێک کە بە سەقەتی دروستکرابێت، ئاڵۆزییەکانی بەئاسانی چارەسەر ناكرێن، چونکە ئه‌م سه‌قه‌تییه‌ لە بابەتی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی رەنگیداوەتەوە، ئەم وڵاتەش لە بنەڕەتدا وابووه‌ و چارەسەرەکانیش بنەڕەتی نین، ھەموو مێژووی عێراق سه‌یربكه‌ین دەبینین ناوە ناوه‌ شەڕ و ئاڵۆزی و کێشەی دەولی ھەبووە، بۆیەش سەقامگیر نەبووە، دەبینین كه‌ عێراق به‌راورد به‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو لە رووی کۆمەڵایه‌تی، سیاسی، كارگێڕی و زانسیتیەوە لە دواوەیە، چونکە ھەرچی توانای ئەو خەڵکە ھەبووە لە بەرەنگاربوونه‌وه‌ی یەکتر خەرجکراوە، ئەم وڵاتە لەجیاتی ئەوەی بونیادبنرێت، لێک ھەڵوەشاوەتەوە''.

 

مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشی، ''له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق، ئێمه‌ نابێت لە پەراوێزی كاركردندابین و نابێت دووربین لەو بڕیارانەی ئێستا دەدرێن، چونکە قۆناغێكی ھەستارە و دەبێت ھەوڵبدەین و رێگا نەدەین دەستکەوتەکانمان لەدەست بچێت''.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure