سنور ميديا
2218 جار بینراوە 16/12/2019 12:01 AM

هۆشداريه‌كى به‌په‌له‌ له‌ كه‌شناسى يه‌وه‌



سنور ميديا 

كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و شۆفێران دەربارەی دروست بوونی تەم و كەمبوونەوەی ئاستی بینین و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ بە ڕێژەی 90% پێشبینی دەكرێت ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كیلۆمەترێك بێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، بڵاویکردوەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لە هەوادا لە زۆربەی ناوچەكان بە رێژەی 90% پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی دروست بوونی تەم.

 

ڕاشیگەیاندووە، ئەو تەمە ئەمشەو تا بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت و بەهەمان هۆ ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كلیۆمەترێك دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure