سنور ميديا
95 جار بینراوە 15/12/2019 11:56 PM

قوبادتاڵەبانی: شانازی بە حکومەتێکەوە دەکەم کە رۆژنامەنووسی بەندکراوی نەبێت



سنور ميديا 

جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، باوەڕی تەواوی بە ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەگەریی هەیە و شانازیش بە حکومەتێکەوە دەکات کە هیچ رۆژنامەنووسێکی بەندکراوی نەبێت.

 

ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ ١٥/١٢ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ ئامادە‌ بوونی وە‌زیری رۆشنبیری و لاوان لە‌ ھە‌ولێر لە‌گە‌ڵ نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی وسە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان و سە‌نتە‌ری میترۆ، وشارە‌زاییانی بواری رۆژنامە‌گە‌ری،كۆبووە‌.

 

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، کە بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٣٥ی یاسای رۆژنامەگەری و یاسای دەستخستنی زانیاری کردەوە و داوایکرد لەمەودوا دەبێت هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت لەنێوان دادگاکان و دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ئەوەی چیتر لە کوردستان هیچ رۆژنامەنووسێک دەستگیر نەکرێت، چونکە لە یاسای کاری رۆژنامەگەریدا هیچ ئاماژەیەک بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان نەدراوە.

 

جێگری سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، باوەڕی تەواوی بە ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەگەریی هەیە و شانازیش بە حکومەتێکەوە دەکات کە هیچ رۆژنامەنووسێکی بەندکراوی نەبێت.

 

داواشیکرد، ئەو رێنماییەی کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئاراستەی دادگاکان کراوە کاراتر بکرێت و چیتر رێگە نەدرێت هیچ رۆژنامەنووسێک لە دەرەوەی یاسای کاری رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure