پارتى
2764 جار بینراوە 14/12/2019 04:03 PM

ئه‌م كه‌سه‌ ته‌قه‌ ده‌خاته‌وه‌ نێو پارتى



سنور ميديا 

بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونەتە دووبەشەوە لەبارەی کاندیدکردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانە سرووشتییەکان.

 

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، شێخ باز کە لە ئێستادا بەڕێوەبەری جێبەجێکارە لە کۆمپانیای کارگروپ و لەچەندین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداری کردووە، کاندیدە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

هەر بەپێی چەند زانیارییەک لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆی کاندیدکردنی ناوبراوە وەک وەزیری سامانە سرووشتییەکان کێشەی لەناو حزبەکەدا دروستکردووە و بەشێک لە بەرپرسانی پارتی ناڕازیین و لەگەڵ ئەوەدا نین کە شێخ باز ئەو پۆستە وەربگرێت.

 

شێخ باز كەریم بەرزنجی، یەكێكە لە بازرگانە گەورەكانی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كۆمپانیای كار گروپە، لە دوای لادانی ئاشتی هەورامیش لە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان، ناوبراو لە لایەن حكومەتەوە راوێژی پێدەكرێت و هاتۆتە پێشەوە.

 

هاوکات؛ ئەمەریكییەكان بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پشتگیری شێخ باز دەكەن لە رێگەی باڵوێزخانەكەیان لە عێراق، بە تایبەت ئەو كاتانانەی كێشەی دەبێت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق، چونكە ئەوان پێیانوایە خزمەتێكی زۆری بە كەرتی نەوت و گازو كارەبا كردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure