مه‌لا به‌ختيار
451 جار بینراوە 13/12/2019 07:01 PM

نوێترين وتارى ئه‌مڕۆى مه‌لا به‌ختيار له‌ پاريس له‌سه‌ر دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان



سنور ميديا 

ئه‌مڕۆ هه‌ينى له‌ پاریس کۆنفرانسی (عیراق دەوڵەتی بێ نەتەوە؟ ناڕەزایەتییەکان، دەستێوەردانەکان، بەمیلیشیاکردن) بەڕێوە چوو تێدا مه‌لا به‌ختيار وتارێكى پێشكه‌ش كرد .

 

ئەمڕۆ، لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلەمانی فرەنسا (کۆلبێر) لە پاریسی پایتەخت و، بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەر و سیاسەتکار و تایبەتمەندانی بواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆنفراسی هاوبەشی (پلاتفۆرمی دابڕان و په‌یمانگای تاوتوێکردن و توێژینه‌وه‌ی دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ـ iReMMO) بە ناونیشانی (عیراق دەوڵەتی بێ نەتەوە؟ ناڕەزایەتییەکان، دەستێوەردانەکان، بەمیلیشیاکردن) بەڕێوەچو.

 

لە دەسپێکی کۆنفرانسەکەدا، ژۆن ژاک بریدی، سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی فرەنسی ـ عیراقی لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فرەنسا لە وتەیەکدا باسی گرنگیی کۆنفرانسەکەی کرد.

 

پاشان، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمی (دابڕان)، وتارێکی پێشکەش کرد، کە تێیدا بە بیری ئامادەبوانی هێنایەوە، کە چەند رۆژێک پێش ئەمڕۆ، ساڵیادی واژۆکردنی پەیماننامەی (سایکس ـ پیکۆ) بو، لەو ساڵەوە تائێستا (فرەنسا و بریتانیا) بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان نەخشەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوینیان کێشا، کورد لە هەمو مافەکانی بێبەشکرا، هەروا ویسترا نیشتمانێک لە عیراق بۆ هەموان دروست بکرێت، ئێمە بەشبەحاڵی خۆمان لە سەرەتاوە وتومانە ئەمە وا دروست نابێت، سەرەنجام ئەوە دەرکەوت کە، ئەوکاتەی (سایکس ـ پیکۆ) واژۆکرا سێ ئەزمون بۆ (مافی چارەنوس) لە دنیادا هەیە، یەکەمیان هی پاشایەک بو کە (پاشای سوید)ـە، دوەمیان هی کۆمۆنیستێک بو کە (لینین)ـە، ئەزمونی سێیەمیشیان هی سەرۆکوەزیرانی وڵاتێکی دیموکراسییە کە (وڵسن)ـی سەرۆکی ئەمەریکایە، پاشای سوید مافی چارەنوسی (نەرویج)ـی دا، بو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، لینین مافی فینلەندای دا، بو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بە قسەی سەرۆکی ئەمەریکا نەکرا، کە (کورد و ئەرمەن و فەلەستینی) دەوڵەتی سەربەخۆیان هەبێت، تائێستاش رۆژهەڵاتی ناوین بە دەست کێشەی ئەو میللەتانەوە دەناڵێنێت.

 

وتیشی "کە ئێمە لە عیراق بوین، تائێستا کێشەکان چارەناکرێن، لە ۱۹٥۸ـەوە تا روخانی سەدام ٤٤ حکومەت دامەزراوە، لە دوای روخانی سەدامیشەوە پێنج حکومەت، نەک کێشەی نەتەوەیی و سیاسیی، کێشەی ئابوریشی چارەسەرنەکراوە، ئەوە کورد نیە لە بەغدا و بەسڕا راپەڕیوە، ئێمەنین بە عیراقمان وتبێ گەندەڵ بە، ئێمەنین بە عیراق دەڵێین دەستور جێبەجێ مەکە، ئێمەنین بە عیراق دەڵێین کێشەکان چارەسەر مەکەن، خۆیان کێشەکان چارەسەرناکەن، دەرکەوت کە ئەم عیراقە ناتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، تەنها دەبێ دەوڵەتێکی دیموکراسیی بێت، ئێمە پێمان خۆشە عیراق ببێتە دەوڵەتێکی دیموکراسیی و لە سایەی دەوڵەتێکی دیموکراسیدا بژین، ببێتە نیشتمانی هەمومان، هەمو مافەکانمان دەستەبەر بکات."

 

هەر لە وتارەکەیدا، مەلا بەختیار رایگەیاند، کورد لە هەمو کێشە گەورەکانی عیراقدا بەشێک بوە لە چارەسەر، بەڵام عیراق هەرگیز ئامادەنەبوە کێشە بنەڕەتییەکانی ئێمە چارەسەر بکات، ئێستاش ئێمە ئومێدەوارین رایگشتیی ئەوروپیی لەوە تێبگەن کە عیراق تاکو کێشەکانی خۆی چارەسەرنەکات، ناتوانێت ببێتە دۆستی ستراتیژیی هیچ دەوڵەتێک بێت، ناتوانێت کۆمەکی بەرژەوەندیی کۆمەڵ بکات، ئاسایشی ناوچەکە و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیش دەستەبەر بکات.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure