حاك
466 جار بینراوە 13/12/2019 06:35 PM

حاکم شێخ لەتیف: سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان خەریکە کڵاوێکی زلمان بکەنە سەر



سنور ميديا

پسپۆڕێکی بواری یاسا رایدەگەیەنێت، لە پرۆژە یاسای چاکسازیدا کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان زۆر کەمە لە چاو خانەشینی پلە تایبەتەکانی بەغدا، بۆیە پێویستە ئەوەی عێراق لە هەرێمیش جێبەجێبکرێت.

حاکم شێخ لەتیف مستەفا، پسپۆڕی بواری یاسایی و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بابەتێکی بە ناونیشانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان خەریکە کڵاوێکی زلمان بکەنە سەر بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت" بەگوێرەی ئەو معادەلەیەی دانراوە لە پرۆژەکە بریتیە لە ٪‏٢٥ کۆی موچەو دەرماڵە + ٪‏٢.٥ بۆھەر ساڵێکی خزمەت ، واتە ئەگەر کەمترین خزمەتی ھەبێت بۆ خانەنشینی کە ١٥ ساڵسە ،١٥ کەڕەت ٪‏٢.٥ ئەکاتە ٪‏٣٧.٥ + ٪‏٢٥ ئەکاتە ٪‏٦٢.٥بەم پێیەبێت پەرلەمانتارێک کە کۆی موچەکەی ٨ملیۆن و ٢٠٠ ھەزراە ئەگەر تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت ، موچەکەی ئەکاتە ٥ ملێۆن و ٣٠٠ ھەزار کەئەمەش زۆر زۆرە لەچاو ئەوەی بەغدا".

 

ئەو پسپۆڕەی بواری یاسای نوسیویەتی" لە بەغدا ژمارەی ساڵی خزمەت کەڕەت ٪‏٢.٥کەڕەت موچەی ئیسمی کە ھی پەرلەمانتار و وەزیر ٤ ملێۆنە ،تەقسیم سەد،زائید دەرماڵەی شەھادە بەگوێرەی شەھادەکەی دەگۆڕێ ٪‏١٠ بەکالۆرێۆس ،٪‏١٥ ماستەر ،٪‏٢٠ دكتورا زائید غەلای مەعیشە، بەم پێیە لەبەغدا ئەگەر پەرلەمانتارێک تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێ دەگاتە تەنھا ٢ ملێۆن بەوشێوەیە".

 

دەشڵیت"بۆیە دەبێت ئەوەی ئێرەش وەک بەغدا بێت دەنا لەغەیری کڵاوکردنە سەری خەڵک سەبارەت بەکەمکردنەوەی موچەی پکەی باڵا ھیچی تر نیە".


ناوبراو نوسیویەتی"ئەو حیسابکردنەی معادەلەکەی ھەرێم بۆ موچە لە سەر رای عەلی حەمەساڵحە و ئەویش دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی پڕۆژەکەیان داناوە وەڵامی دامەوە و خۆشی ئەڵێ منیش لەگەڵ ئەوە نیم و دەبێ وەک بەغدا بێت".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure