توركيا
1125 جار بینراوە 13/12/2019 01:32 AM

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بۆ ئه‌مریكا: داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانمان كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌



سنور ميديا

دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا وه‌ڵامی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ داهاتوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

 

فه‌خره‌دین ئه‌ڵتون، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ چه‌ند جریوه‌یه‌كدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ره‌فتاری هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.

 

ئه‌ڵتون دوپاتیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌سه‌ندكردنی بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ ئه‌رمه‌نه‌كان كه‌ هه‌ردوكیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ركراون، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و دوو بڕیاره‌ سودیان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا نابێت و داواشی له‌ ئه‌رمه‌نه‌كان كرد دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ به‌وته‌ی ناوبراو مه‌به‌ست لێی شكستهێنانه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی ناوكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌رمه‌نه‌كان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure