سنور ميديا
3505 جار بینراوە 12/12/2019 11:39 PM

كۆنگره‌ى يه‌كێتى ته‌قه‌ى خسته‌ نێو ئه‌و حزبه‌ و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ده‌ستى پێكرد



سنور ميديا 

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ كۆمەڵێك كادری یەكێتی یاداشتێكیان بڵاو كردەوە و تێدا رەوتی كورەكانی تاڵەبانی بەوە تۆمەتبار کرد كە بەناوی بنەماڵەی تاڵەباتییەوە كۆنترۆڵی یەكێتیان كردووە، هاوكات وازهێنانی خۆشیان راگەیاند، لەوبارەیە لە بەیانێکدا ڕایده‌گه‌يه‌نن" چەند کەسێک خۆیان ناساند وەک نوێنەر و دەم ڕاستی ماڵی "مام جەلال" بەوەی گوایە دوو سەنگەری جیاواز لە ئارادایە، کە ئەمەیان شۆڕکردەوەو کردیانە دروشمی سەرەکی بۆ ناو خەڵک و ئەندامانی کۆنفڕانس".

 

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لێرەوە ئیدارەی گەرمیانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو دەزگا جیا جیاکانەوە خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، هەموو شتێک گۆڕاو پێچەوانە بووەوە لە بەرژەوەندی ژمارەیەک فەرمانبەری حکومەت".

 

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ چوار بەرپرسی یەکێتی لە گەرمیان دەستلەکارکێشانەوەیان لەو حیزبە راگەیاند و لە یاداشتنامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کرد، "لەدوای مردنی مام جەلالەوە ئیتر یەكێتیەكەی جاران نەماوە و بنەماڵەی مام جەلال بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە شێوەیەكی نا عەدەلاتانە ئەوەی لەگەڵ ئەواندا نەبێت بە دژی بنەماڵەی مام جەلالی دەزانن."

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure