په‌رله‌مانى كوردستان
366 جار بینراوە 12/12/2019 08:34 PM

پەرلەمان دەقی پرۆژە یاسای چاکسازی بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌مه‌ 2019/12/11 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆى ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانەنشینى و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لەهەرێمی كوردستان-عێراق په‌سندكردو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2019/12/12 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنى و په‌سندكردنى.

 

پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاساکەی بڵاوکردەوە کە هەمان ئەو پرۆژەیە حکوت دوێنێ بڵاویکردوەتەوە بەگوێرەی پڕۆژەکەیاساکە، دەرماڵەی بەشێک لە موچەخۆران کەمدەکرێتەوە و هەروەها سەرجەم ئەو کەسانەی لە پێش 5ی ئازاری 1991 بەپلەی تایبەت خانەنشینکراون، موچەکانیان دەبڕدرێت.

 

بەگوێرەی خاڵی دووەم لە پێشنیازی دووەمی مادەی دووەمی ڕەشنوسی پڕۆژەیاساکە، دەرماڵەی موچەخۆران لەدواى خانەنشین بونیان بەم شێوەیەى لێدێت، بڕوانامەی دبلۆم بەڕێژەی 5٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت، هەروەها دەرماڵەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەڕێژەی 10٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت، هاوکات دەرماڵەی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر بەڕێژەی 15٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت و دەرماڵەی بڕوانامەی دکتۆرا بەڕێژەی 20٪ی موچەکەی بۆ خەرجدەکرێت.

 

لەم لینکەوە ده‌قى رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی له‌ خانەنشینى و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لەهەرێمی كوردستان-عێراق بخوێنەرەوە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure