سنور ميديا
348 جار بینراوە 12/12/2019 01:02 PM

هۆشداری دەدرێتە بەرپرسانی عێراقیی



سنور ميديا 

بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكا هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەمەش بەهۆی هێرشە مووشەكیەكانی ئەم دواییە لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانی عێراقەوە ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا كراون.

 

ئاژانسى رۆیته‌رز له‌زارى بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت: بارودۆخه‌كه‌ جێى نیگه‌رانییه‌ و گرژیه‌كان زیادیان كردوه‌، میلیشیاكانى عیراق هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عیراق زیادكردوه‌.

 

بەوتەی ناوبراو ئاكامی ئەم هێرشانە خراپ دەبێت و بە دڵی هیچ یەك لە دەسەڵاتدارانی عێراق نابێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ هێرشه‌كان رێگرى له‌ تواناى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕى دژى پاشماوه‌كانى داعش و گرژیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیش له‌ناوچه‌كه‌دا زیادده‌كه‌ن.

 

بەرپرسە ئەمریکییەکە رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت: حكومه‌تى عیراق هیچ رێوشوێنێك دژى ئه‌و هێرشانه‌ ناگرێته‌به‌ر ئه‌وه‌ش جێى نیگه‌رانییه‌ بۆ ئه‌مریكییه‌كان، كه‌ ببنه‌ ئامانجى هێرشى ئه‌و گروپه‌ چه‌كداریانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عیراقیدان.

 

لەم ماوەیەی دوایدا چەند هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەدی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای ئەنبار و هەروەها بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەنجام دران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure