په‌رله‌مانى كوردستان
124 جار بینراوە 12/12/2019 12:57 PM

پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان



سنور ميديا 

پرۆژە یاسای چاكسازی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پەسەند كرا، بەمەبەستی گفتوگۆو پەسەندكردنی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا.

 

لە راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە؛ ئەمڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2019/12/12، پڕۆژەیاسای چاکسازی کەدوێنێ له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌سەندكرا ئه‌مڕۆ ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراو لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

 

ئاماژە بۆئەوەشکراوە؛ بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌.

 

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم لەكۆبوونەوەی خۆیدا گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان - عێراق كردو پرۆژەكەی پەسەند كرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure