.
203 جار بینراوە 10/12/2019 03:54 PM

هاتوچۆ دواین بڕیاری له‌سه‌ر زیادكردنی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌ركرد



سور میدیا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری زیادكردنی غه‌رامه‌ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری راگرت و تا یه‌كساڵی تر كاری پێناكرێت.

 

كارزان مه‌جید، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا بریاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم و به‌ بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوه‌".

 

وتیشی: "كاركردن به‌و بڕیاره‌ تا 5ی مانگی دوازده‌ی 2020 راگیراوه‌ و جێبه‌جێكردنی كه‌وتووه‌ته‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی ساڵه‌دا سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن بۆتازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان و لۆد دروست نه‌كه‌ن له‌سه‌ر لیژنه‌كانی پشكنینی چاو و به‌شی مۆڵه‌ت".

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم بڕیاریدا كه‌ سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌ 15 هه‌زار دینار بۆ 30 هه‌زار دینار زیاد بكات له‌ ساڵێكدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure