كه‌ش و هه‌وا
261 جار بینراوە 10/12/2019 01:38 PM

كه‌ش و هه‌وا ئه‌مڕۆ و سبه‌ى به‌ته‌واوى ده‌گۆڕێت



سنور ميديا 

شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین چه‌ندین ناوچه‌یه‌كی پارێزگا جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گرته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دوای هاتنی كاریگه‌ری ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی رووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردبوو، بووه‌ هۆی بارینی به‌فر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی.

 

له‌ باره‌ی ئه‌و ناوچه‌ شاخاوییانه‌ی به‌فره‌كه‌ گرتوویه‌تیه‌وه‌، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، چیای سه‌فین، برادۆست، حه‌سه‌ن به‌گ، كۆڕه‌ك، زنجیره‌ چیاكانی ده‌وروبه‌ری حاجی ئۆمه‌ران و قه‌ڵادزێ، ناوچه‌ شاخاویه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاكرێ، به‌فریان لێ باریوه‌.

 

به‌پێی‌ پێشبینییه‌كان، ئه‌مڕۆش له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌گه‌ری‌ به‌فربارین هه‌یه‌.



ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure