قوباد تاڵەبانی
231 جار بینراوە 9/12/2019 10:41 PM

قوباد تاڵه‌بانی‌ باس له‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ ده‌كات



سنور میدیا

سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان قوباد تاڵه‌بانی "سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەموو یەکێتی و بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان بە یەكێتییەوە پەیوەستە. ئەم دەسكەوتە لە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی پیرۆز بێت."

 

له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: ئەم كۆنگرەیە وێستگەی نوێکردنەوەی یەکێتییە لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی مام، کۆنگرەی رێکخستنەوەی توانا و وزەکانی یەکێتییە، کۆنگرەی بەهێزکردنی یەکێتیی ناو یەکێتییە، لە هەمووی گرنگتر کۆنگرەی ئاشتەوایی و گێڕانەوەی هیوایە بۆ ئەوانەی گلەیی دۆستانەیان لە یەكێتی هەیە.

 

راشیگه‌یاندوه‌:"یەکێتی پێویستیی بە هەموومانە و با هەمووشمان بەبێ جیاوازی تێبکۆشین بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم و ئەمەش رێگایەكە بۆ ئاسودەكردنی رۆحی شەهیدەكان و روحی رابەڕ و سەرکردەی مەزنمان سەرۆک مام جەلال كە هەموو ژیانی خۆی بە یەكێتی بەخشی. وەک مام فەرموویەتی سەروەریمان، مانەوەمان و گەشەسەندمان بەندە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە دوایین هەنگاو و ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لە سنوری هەر "17 " مەڵبەندەكەی یەكێتی بە بەشداری 4 هەزار و 878 كەس بەڕێوەچوو و لە كۆی هەزار و 700 كاندیدیش، 500 كاندید سەردەكەون و دەبنە ئەندامی كۆنگرە.

 

كۆنفرانسی مەڵبەندەكانیش دەبێتە دواین قۆناغی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ یەكلایكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، كە بڕیارە 21ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure