سنور ميديا
148 جار بینراوە 9/12/2019 03:49 PM

دەستەی دەستپاکی هەرێم: گەندەڵیی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵات بنکۆڵ دەکات



سنور ميديا

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بونی گەندەڵی مەترسییە لەسەر دەستکەوتەکانی هەرێم و متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵات بنکۆڵ دەکات.

 

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند: لەكاتێكدا دەوروبەرمان بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت، كە گەندەڵی هۆكاری سەرەكیی ئەو نائارامییەیە، دژایەتیی گەندەڵی خاڵێكی بنەڕەتییە بۆ گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە كەناری ئارامی.

 

وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی عێراقداین کە ساڵانە لە راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە ریزی شەش تاوەکو هەشتەم گەندەڵترین وڵاتی جیهاندایە، بەفیڕۆچونی سەدان ملیار دۆلار عێراقی کردوەتە یەکێک لە دواکەوتوترین وڵاتانی جیهان لە روی خزمەتگوازرییەکان.

 

ناوبراو گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیانیشی بەستەوە بە پێشكەوتن لە پرۆسەی چاكسازی و دژایەتیی گەندەڵی و بەهێزكردنی دەزگاكانی چاودێری و ڕایگەیاند: سەڕەرای ئەوەی کوردستان وەکو بەشێک لە عێراق جیاوازی زۆری هەیە لە روی دابینکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشتربونی داهاتی تاک، بەڵام دەبێت بزانین بونی گەندەڵی مەترسییە لەسەر هەموو ئەو دەستکەوتانە و متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵات بنکۆڵ دەکات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure