سنور ميديا
783 جار بینراوە 8/12/2019 07:08 PM

پشكى هه‌رێم له‌ بوودجه‌ى 2020ى ديار كرا



سنور ميديا 

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاشکرای کرد، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 ی عیراق 12.6% دەبێت لەگەڵ وەرگرتنی بەشە بودجەی پێشمەرگەش.

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 ی عیراق 12.6% دەبێت لەگەڵ وەرگرتنی بەشە بودجەی پێشمەرگەش.

 

وتیشی، " ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە کە دەوترا عادل عەبدولمەهدی پێش دەست لەکارکێشانەوەی رەزامەندی دەربڕیوە پشکی 22 % لە بودجەی عیراق بە هەرێمی کوردستان بدات".

 

فارس عیسا، ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا لە دوای پەسەندکردنی بودجەی 2020 ی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure