به‌رهه‌م ساڵح
128 جار بینراوە 8/12/2019 04:34 PM

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سەرۆك كۆمار و نەتەوە یەگرتووەكان ئاشكرا كرا



سنهور میدیا

سەرۆک کۆماری عیراق بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جینین ھینیس بلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

 

بە پێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە "بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی وڵات و چۆنیەتی گرتنەبەری ڕێگاچارەیەکی گونجاو کە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدێھێنانی خواستەکانی گەلی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی.

 

ھاوکات دووپاتکرایەوە لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتی و ئازادانە، لەھەمان کاتدا جەختیشکرایەوە لە بەرپرسیاریەتی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە پاراستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئاسایشی گشتی دەوڵەت و ماف و موڵکی ھاووڵاتیان و ڕێگاگرتن لە ئاشوب بەھەموو جۆرێک کە سروستی ئاشتیانەی خۆپیشاندەران بشێوێنێت.

 

ھەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی ھەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەران لە لایەن گروپێکی تاوانکار دور لە یاسا بۆ سەر خۆپیشاندەران، کە بەداخەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر شەھید و بریندار بوون، ئەم کارەش بەشێوەیەکی گشتی ھێرشبوو بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات، لە بەر ئەوە وا پێویست دەکات کە ڕێکارە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دادگاییکردنیان بگیرێتە بەر، ھەروەها کارکردن لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەو کردەوە تاوانکاریە قێزەونە.

 

ھەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی ئاڕاستەی سیاسی و میکانیزمە دەستوورییەکان کرا، لە پێناو پەلەکردن لەجێ بەجێکردنی داڕشتنی یاسا پێویستەکان بۆ چاکسازی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێ گەرد، ھەروەھا دیاریکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی داھاتوودا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure