دادگا
283 جار بینراوە 8/12/2019 04:27 PM

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم لە دادگا سكاڵای تۆماركرد



سنور ميديا 

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە لە دادگا سكاڵایان لەسەر كۆمپانیایەك بە تۆمەتی ساختەكردنی نووسراوی وەزارەت بۆ هاوردەكردنی دووگی بەستوو تۆمار كردووە.

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، "داواكاری یاساییمان پێشكەش بەدادگا كرد، بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری ساختەكردنی نووسراو بەناوی وەزارەت و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو".

 

دەشڵێت: "ئەو نووسراوە بەمەبەستی هاوردەكردنی دووگ (دوونگی) بەستوو ساختەكرابوو".

 

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ،  داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كراوە بۆ جوڵاندنی سكاڵا دژی كۆكپانیای (ئەنسكۆ) كە هەستاوە بە ساختەكردنی نووسراوی وەزارەتەكە.

 

No photo description available.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure