سه‌رتيپ وه‌يسى
145 جار بینراوە 8/12/2019 02:19 PM

به‌ حسابى خۆیان قسه‌ له‌سه‌ر زمانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن



 

به‌ حساب وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و ئه‌كادیمیاى كوردى ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه‌، 7ى كانونى یه‌كه‌م كۆنفڕاسێكیان به‌ ناوى "كۆنفڕانسی زمانی راگەیاندن : (گرفت - چارەسەر) " له‌ هه‌ولێر سازكردووه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاره‌ ناوه‌ڕۆكى كۆنفراسه‌كه‌ فشه‌یه‌ و ته‌نها بۆ نان خواردنه‌، چونكه‌ ته‌نها ئه‌و لافیته‌ و تابلۆ((داتا شۆ ) سادە و ساكارەى له‌ پشتى سته‌یجى پانێڵه‌كان هه‌ڵوسراوه‌ بە چاوپێداخشاندنێكی خێرا هه‌شت هەڵەی زمانەوانی تێدایه‌ و هاوڕێیه‌كى ئازیز به‌ ناوى "رۆژ كوردستانى " به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ باسى لێوه‌كردووه‌ :


1-"ی" یەكەمی وشەی رۆشنبیری درێژە و پێویستە بە دوو " یی" بنووسرێت.


2- پێویستە لەنێوان پیتی " و" وشەی "لاوان" بۆشایی هەبێت.


3- پێویستە وشەی "بەڕێوبەرایەتی" بە دوو "یی" بنووسرێت، چونكە "ی" یەكەم تایبەتە بە خودی وشەكە و، "ی" دووەم ئامرازی پەیوەندییە.


4- پێویستە وشەی "گشتی"بە دوو "یی" بنووسرێت، چونكە "ی" یەكەم تایبەتە بە خودی وشەكە و، "ی" دووەم ئامرازی پەیوەندییە!


5-پێویستە لەنێوان پیتی "و" و وشەی "چاپ" بۆشایی هەبێت.


6- پێویستە وشەی "هاوكاری" بە دوو "یی" بنووسرێت، چونكە "ی" یەكەم تایبەتە بە خودی وشەكە و، "ی" دووەم ئامرازی پەیوەندییە!


7-سەیری رێكەوتەكە 8/9/12/2019 بكەن، بەم شێوەیەی كە نووسراوە وا دەخوێندرێتەوە: هەشتی نۆی دوانزەی دوو هەزار و نۆزدە ! دەبێت بەم شێوەیە بنووسرێت: رۆژانی 8-9/ 12/ 2019 بۆ ئەوەی وا بخوێندرێتەوە: هەشت و نۆی دوانزەی دووهەزار و نۆزدە !


8-میوانحانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت نێودەوڵەتی بە دوو "یی" بنووسرێت !


جگه‌ له‌و هه‌ڵه‌ زمانه‌وانیانه‌ى باسكران، ئه‌وانه‌ى له‌و كۆنفراسه‌ به‌شداریده‌كه‌ن پێویسته‌ له‌و كه‌سانه‌بن هه‌م له‌ رووى زمانه‌وانى و هه‌میش له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه‌ شاره‌زایى ته‌واویان هه‌بێت، ئه‌زموونیان كردبێت له‌ هه‌ردوو بواردا ، به‌ڵام ئه‌و كۆنفراسه‌ وه‌كو باقى كۆنفراسه‌كانى دیكه‌، ئه‌وانه‌ى به‌شداریده‌كه‌ن زۆربه‌یان خه‌ڵكى پسپۆر نین، سه‌ر و كاریان ته‌نها له‌گه‌ڵ ناخواردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى سێڵفییه‌.


له‌ هه‌مووشى خۆشتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌كادیمیستى وا به‌شدارى ئه‌و كۆنفراسه‌ى كردووه‌ له‌ ژیانى نازانێت نامه‌ و تێزێكى ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ كوردییه‌كى باش بنوسێت.


به‌خوا قسه‌كردن له‌سه‌ر زمانى كوردى هه‌ر له‌ په‌رله‌مان خۆى دێت، ئه‌كادیمیاى كوردى و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كاریان چاودێریكردنى حكومه‌ته‌، نه‌ك شتى دیكه‌ !!!!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure