پارتى
425 جار بینراوە 8/12/2019 01:16 PM

زیاتر لە ۲۰ ڕۆژە ئاسایشی پارتی باوك‌و كوڕێكی دەستگیركردوە



سنور ميديا 

ماوەی زیاتر لە۲۰ رۆژە ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان لەقەزای سۆران، باوك‌و كوڕێكی دەستگیر كردوە ، كەسو كاری گیرەوەكانیش دەڵێن، هیچ زانیاریەكمان لەسەر شوێنەكانیان نییە.

 

بەپێی هه‌واڵى هه‌فته‌نامه‌ى ژيان، زیاتر لە۲۰ رۆژە باوكو كوڕێك كەخەڵكی گوندی ماڵە موسن نزیك سەدی بێخمە سەر بەقەزای ئاكرێ دەستگیركراون.

 

بەپێی بەدواداچونی هه‌فته‌نامه‌كه‌، هاوڵاتی حاجی عەبدوڵا رەشید سەیفەدین، تەمەنی زیاتر لە۷۰ ساڵە لەگەڵ كوڕەكەی تەمەن ۲٤ ساڵ، لەكاتی گەڕانەوەیان بۆگوندی خۆیان لەسەر ڕێگای سرێشمە سەربە ناحیەی خەلیفانە شەش كەس دەستیان لێ رادەگڕن ئەوانیش وەك هاوكاری ئۆتۆمبَلەكەیان رادەگرن‌و لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن بۆ ئەوەی بیانگەینە قەزای سۆران، دوای ئەوەی ئاسایشی سۆرانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان هەڵدەكوتنە سەر ئۆتۆمبێلەكەیان، شەش چەكدارەكە خۆیان رادەست ناكەن بۆیە ئەو كوڕو باوكە لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ شاخ‌و ماوەی یەك هەفتەلەلایان دەمێنەوە.

 

پاشان ئەو شەش كەسە كە چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان بوون، باوك‌و كوڕەكە ئازاد دەكەن، بەڵام ئاسایشی قەزای سۆران ئەو باوك‌و كوڕە دەستگیردەكەن.


زیاتر لەبیست رۆژە ئەو كوڕ‌و باوكە دەستگیركراون، خانەوادەكەیان چەندینجار هەوڵیان داوە سەردانیان بكەن، بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بووە، ناشزانرێت لەچ گرتوخانەیەكن، تەنها پێیان وتراوە سەبرتان هەبێت ئازاد دەكرێن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "ژیان "كەوتووە، هاوڵاتیە تەمەن ۷۰ ساڵیەكە، باری تەندروستی زۆر خراپە، ڕێگا نادەن كەس‌و كاری سەردانیان بكەن، خزم‌و كەس‌و كاری ناتوانن قسە بۆ میدیاكان بكەن، چونكە ئاسایش پێی وتون، بەهیچ شێوەیەك نابێت قسە بۆ میدیا بكەن.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure