كه‌ش و هه‌وا
273 جار بینراوە 8/12/2019 01:08 PM

زانيارى گرنگ له‌باره‌ى كه‌ش و هه‌واوه‌



سنور ميديا 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە، لەناوچە شاخاویەکان بارانبارین دەبێت و بەفریش لە هەندێک ناوچەی شاخاوی دەبارێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە سەنتەری پارێزگا ئەگەری نمەباران هەیە، لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت، سبەی دوشەممەش ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک باران دەبێت لە هەندێک ناوچە لەشەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، سبەی دوشەممەش ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ئەگەری کەمێک باران هەیە لە هەندێک ناوچە، لەشەودا کاریگەری باران زیاتردەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure