سنور ميديا
292 جار بینراوە 7/12/2019 08:28 PM

وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر نووسراوە ساختەكە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



سنور ميديا 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەسێكی ساختەكار بە نووسراوێكی ساختە هەوڵی هاوردەكردنی بڕێكی یەكجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، كە زیاتر لە ۱۰ ساڵە هاوردەكردنی بە گوێرەی یاسای كەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە قەدەغەیە.

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، ڕایگەیاندووە، نووسراوەكە لە سەر كڵێشەیەكی ساختە و دروستكراوە، كە جگە لە ساختەیی كڵێشەكە و لەیەكنەچوونی لەگەڵ كڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەكەش پڕە لە هەڵەی تەكنیكی و ئیداری زەق، هەروەها واژۆی ساختە بە ناوی وەزیری كشتوكاڵ خراوەتە سەر نووسراوەكە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ كراوە.

 

لە ڕاشیگەیاندووە، خۆشبەختانە ستافی گومرگی باشماخ وریایانە دركیان بە ساختەیی نووسراوەكە كردووە، ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر.

 

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا لە پێناو بەڕێوەچوونی بەدواداچوونە یاساییەكان تەنیا هێندە زانیاری دەخەینە بەردەست و لە داهاتوودا وردەكاریی زیاتر دەخەینەڕوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure