سنور ميديا
146 جار بینراوە 7/12/2019 03:57 PM

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق: رووداوەکانی شەوی رابردووی بەغدا تۆقێنەر بوون



سنور ميديا 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق رووداوەکانی شەوی رابردووی گۆڕەپانی خەلانی و پردی سەنک-ی ناوەڕاستی بەغداد بە " ترسناک و تۆقێنەر" وەسف دەکات و داواش دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق لە بەیاننامەیەکیدا ئەمڕۆ شەممە 8 ی 12 ی 2019رایگەیاندووە، ئەو کارە توندوتیژییە وەحشیئگەرییانەی شەوی رابردوو بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدرا ترسناک و تۆقێنەر بوو، پێویستە خۆپیشاندەران مافی دەربڕینی خواستەکانی خۆیان هەبێت بەبێ رووبەڕووبوونەوەی هیچ مەترسیەک، لەسەر حکومەتی عیراقیش پێویستە پارێزگاریان لێ بکات".

لە بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عیراقیش کردووە هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی رابردوو بکات.

 

ئەم راگەیەندراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو گرووپێكی چەكدار بە بەرچاوی هێزە ئەمنیە عیراقییەكانەوە لە شاری بەغدا هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر كوژران.

 

شەوی رابردوو ئەو هێزە كە بە پۆشاكی نافەرمییەوە چوونە سەر خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانەكانی سنك و خەڵانی دەستڕێژی گولەیان ئاراستەی كۆمەڵی خۆپیشاندانەكان كردن و هەردوو ناوچەكەیان پێ چۆڵ كردن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure