مه‌سرور بارزانى
318 جار بینراوە 7/12/2019 12:52 PM

مەسرور بارزانی دەستكەوتەكانی 100 رۆژی كاركردنی كابینەی نۆیەم رادەگەیەنێت



سنور ميديا 

بەبۆنەی 100 رۆژی كاركردنی كابینەی نۆیەم، ئەمڕۆ شەممە 7/12/2019 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات.

 

میدیای پارتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژی كاركردن بەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتارێكی تەلەڤزیۆنی پێشكەشی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوتارەكەیدا، كە بڕیارە كاتژمێر هەشتی ئێوارە لە كەناڵەكانی راگەیاندن پەخش بكرێت، تیشك دەخاتە سەر دەستكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی سەد رۆژی كاركردنیدا.

 

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو تەوەرانەی سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا بە درێژی باسیان دەكات ، بریتین لەپرۆسەی چاكسازی كارگێڕی و دارایی ، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی ، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ، باشتركردنی پەیوەندی وچارەسەركردنی كێشەكان لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

 

هاوكات لە گەڵ وتارەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، بڕیارە راپۆرتێكی پڕ لە وردەكاریی و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی كاركردن لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوبكرێتەوە.

 

رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی كاركردن بەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تێپەڕی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure